فەرمى.. نازم شاکر توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە

فەرمى.. نازم شاکر توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە
2020-08-10

2304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى نازم شاکرى ڕاهێنەرى پێشووى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق و یانەکانى هەولێر و دهۆک توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

سەرچاوەیەکى نزیک لە نازم شاکرەوە بە سایتى کووڕەى عەرەبى ڕاگەیاندووە، پشکنینە پزیشکییەکەى ڕاهێنەرى ناوبراو کە بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا کراوە ئەنجامەکەى ئەرێنی بووە، واتە توشى کۆرۆنا بووە.

سەرچاوەکە ڕوونیکردووەتەوە، تەندروستى نازم شاکر جێگیرە و جێگەى دوودڵى نییە، ئێستاش لە دابڕینى پزیشکیدایە و چارەسەرى پێویست وەردەگرێت، دواى ئەوەى پێشتر هەستى بە هەندێک لە نیشانەکانى پەتاکە کردبوو، هەر بۆیە پشکنینى بۆ ئەنجامدراوە.

ژمارەیەکى زۆر لە وەرزشکارانى عێراق توشى کۆرۆنا بوون و هەندێکیشیان گیانیان لەدەستدا، کە دیارترینیان ئەحمەد ڕازى خاوەنى تاکە گۆڵى هەڵبژاردەى عێراق بوو لە مۆندیالەکاندا، کە لە جامى جیهانى ١٩٨٦ى مەکسیکدا تۆماریکردووە، نازم شاکریش بەشدارى هەمان مۆندیالى کرد و دواتر لە ١٩٨٨دا وازى لە یاریکردن هێنا.

 

گ . ف