ناسنامەى دوو یاریزانە توشبووەکەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆرۆنا ئاشکراکران

ناسنامەى دوو یاریزانە توشبووەکەى ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆرۆنا ئاشکراکران
2020-08-10

4137 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید ناسنامەى ئەو دوو یاریزانەى ئاشکراکرد، کە توشى کۆرۆنا بوون، ئەوانیش ئەنخیل کۆریا و میشى ڤرسالیکۆن.

یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ئاشکرایکرد، سەرجەم پشکنینە نوێکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە بەپێى پرۆتۆکۆڵەکان بۆ یاریزانانن و ئەندامانى یانەکەى ئەنجامدراون نەرێنى بوون واتا توشى ڤایرۆسەکە نەبوون، ئەمە دواى ئەوەى لە پشکنینەکانى شەممەدا دوو کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاشکرایکردووە، ئەو دوو یاریزانەى لە تیپەکەیدا توشى کۆرۆنا بوون و یەکشەممە ڕاگەیەندرا، ئەنخیل کۆریا و میشى ڤرسالیکۆن، کە هەردووکیان لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینەکراون بێ ئەوەى نیشانەکانى پەتاکەیان لێ دەربکەوێت.

یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، یارى نێوان ئەتلەتیکۆ و لایپزیگ لە قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا لە کاتى خۆی لە پورتوگالدا بەڕێوەدەچێت، کە پێنجشەممەى داهاتوو دەکات.

 

گ . ف

 

ئەنخیل کوریا

میشى ڤرسالیکۆ