ڤیدیۆ.. لیڤاندۆڤسکى بە باشترین یاریزانى هەفتەى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا

ڤیدیۆ.. لیڤاندۆڤسکى بە باشترین یاریزانى هەفتەى چامپیۆنز لیگ هەڵبژێردرا
2020-08-10

1042 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى بە باشترین یاریزانى هەفتە لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا هەڵبژێردرا.

پێگەى فەرمى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە تویتەر ئاشکرایکرد، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى هێرشبەرى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى بە باشترین یاریزانى هەفتەى خولەکە هەڵبژێردراوە.

ئەمەش دواى ئەوەى لیڤاندۆڤسکى لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ بەرامبەر یانەى چێڵسى ئینگلیزى دوو گۆڵى تۆمارکرد و دوو گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکرد، دواى ئەوەى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

بەمەش لیڤاندۆڤسکى کێبڕکێکەى لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى و کیلى واڵکەرى ئینگلیزى بردەوە، کە ئەوانیش بۆ باشترین یاریزانى هەفتەى چامپیۆنز لیگ پاڵێوراوبوون.

 

گ . ف