فەرمى.. ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى یۆڤانتۆس هەڵبژێردرا

فەرمى.. ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى یۆڤانتۆس هەڵبژێردرا
2020-08-10

2107 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى یۆڤانتۆس هەڵبژێردرا بە دەنگدانى هاندەران.

یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەکەى خەڵاتە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى تیپەکەی بەدەستهێناوە.

یۆڤانتۆس ڕوونیکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ زۆربەى دەنگى هاندەرانى یانەکەى بەدەستهێناوە بەهۆى گۆڵەکانى و ئاستەکەى و سەرکردایەتییەکەیەوە لە یانەکەدا.

بەمەش ڕۆناڵدۆ کێبڕکێکەى لە هاوکارەکانى بردووەتەوە، بەتایبەت پاولۆ دیبالاى ئەرجەنتینى، کە ئەم بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا دیاریکرا.

ڕۆناڵدۆى ٣٥ ساڵ لەم وەرزەدا ٣١ گۆڵى لە خولى ئیتاڵیادا تۆمارکرد و بۆ دووەم جار لەسەریەک نازناوى خولەکەى لەگەڵ یانەکەى بەدەستهێنا، کە نۆیەم جار بوو لەسەریەک بۆ خانمە پیرەکە.

 

گ . ف