ڕیاڵ مەدرید هەوڵى گواستنەوەى پاولۆ دیبالا دەدات

ڕیاڵ مەدرید هەوڵى گواستنەوەى پاولۆ دیبالا دەدات
2020-08-10

3527 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پاولۆ دیبالا ئیمزابکات، گەر بە گۆڕینەوەى لەگەڵ یاریزانی تریشدا بێت.

تۆڕى سپۆرت میدیاسیتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى دواى دەرکرانى لە چامپیۆنز لیگدا، کار و پلانەکانى بۆ وەرزى داهاتوو دەستپێکردووە.

تۆڕى ناوبراو ئاماژەى بەوە کردووە، یانە مەدریدیەکە یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ئاگادارکردووەتەوە، کە ئارەزوو دەکات گرێبەست لەگەڵ دیبالاى ئەرجەنتینیدا ئیمزابکات لە گواستنەوەى هاوینەدا.

باسى لەوەش کردووە، ڕیاڵ مەدرید ئیسکۆ ئەلارکۆن یان تۆنى کروس لە مامەڵەکەدا بەکاردەهێنێت بۆ ڕازیکردنى یۆڤانتۆس، بەتایبەت کە ئەندریا پێرلۆى ڕاهێنەرى نوێى خانمە پیرەکە بە ئیسکۆ سەرسامە.

سپۆرت میدیاسێت پێیوایە گرێبەستەکەى ڕیاڵ مەدرید بۆ یۆڤانتۆس لە بەرامبەر گواستنەوەى دیبالادا دەگاتە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

 

گ . ف