سۆلشایەر: ئامانجمان نازناوی یۆرۆپا لیگە

سۆلشایەر: ئامانجمان نازناوی یۆرۆپا لیگە
2020-08-10

571 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سۆلشایەر ستایشی ئاستی بەرزی مارسیال دەکات و پێشیوایە هەلی بردنەوەى نازناوی یۆرۆپا لیگ لەبەردەستیاندایە.

پێش روبەروبونەوەى کۆپینهاگن، سۆلشایەری راهێنەری مانچستەر یونایتد ئاماژەى بەوەدا کە یانەکە توانیویەتی کۆمەڵێک یاریزانی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو پێگەیەنێت.

وتیشی: بەشداریکردنمان لە یۆرۆپا لیگ هەلێکە بۆ بەهێزتر کردنی پێکهاتەى یانەکەمان و لە تواناشماندا هەیە نازناوەکە بەدەست بهێنین.

ستایشی ئاستی بەرزی مارسیالی فەرەنسیشی کرد کە لە لەماوەى رابردودا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوەو خۆی کردوە بە ئەستێرەى یەکەمی یانەکە.

سۆلشایەر دوپاتیکردەوە ئەوان ئەم هەلەى هاتۆتە بەردەستیان لە کیسی نادەن و ئامانجیان بردنەوەى نازناوەکەیە.