لێدوانی راهێنەری ئینتەرمیلان پێش روبەڕووبونەوەى بایەر لیڤەرکوزن

لێدوانی راهێنەری ئینتەرمیلان پێش روبەڕووبونەوەى بایەر لیڤەرکوزن
2020-08-10

676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی ئاشکرایکرد تیپەکەى لە کەشێکی گەرمدا ژمارەیەکی زۆر یاریی ئەنجاداوە لەگەڵ ئەوەشدا لە روی دەرونییەوە ئامادەن.

پێش روبەروبونەوەى بایەر لیڤەرکوزن لە یۆرۆپا لیگ، کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

کۆنتی دوپاتیکردەوە کە ئامانجیان گەیشتنە بە قۆناغی چوار تیپی یۆرۆپا لیگ.

وتیشی: هەوڵ دەدەین ئینتەرمیلان بگەرێنینەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان و ئەو پێگەیەى کە هەیبوە لەسەر ئاستی ئەوروپا.

کۆنتی دانی بەوەدا نا کە تیپەکەى لە روی جەستەییەوە هیلاکە بەو پێیەى ژمارەیەکی زۆر یاریی لە کەشێکی گەرمدا ئەنجامداوە.

بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە ورەیەکی بەرز لە راهێنانەکاندا هەبوە و یاریزانەکان بۆ ئەو روبەروبونەوەیە ئامادەن.