دی لیخت تا مانگی یانزە ناتوانێت یاریی بکات

دی لیخت تا مانگی یانزە ناتوانێت یاریی بکات
2020-08-10

293 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەبێت دی لیختی بەرگریکاری یۆڤانتۆس نەشتەرگەرییەک لە شانیدا ئەنجام بدات و بەو هۆیەشەوە تا مانگی یانزە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

لەکۆتاییەکانی ساڵی 2019دا ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یۆڤانتۆس توشی پێکانێکی قورس هات لە شانیدا، بەلام بە ناچاری کۆتایی بە وەرزەکە هێنا و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاستی دروستکردبوو.

رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردوە، ئیدارەى یۆڤانتۆس بڕیاریداوە نەشتەرگەرییەکەى شانی دی لیخت ئەنجام بدات و پێشبینیش دەکرێت تا مانگی یانزەى ئەمساڵ نەتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات.

ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە بۆ یاریزانی تۆپی پێ لانی کەم دوو بۆ سێ مانگ یاریزانەکە لە یاریی دوردەخاتەوە.

بڕیارە رکابەرییەکانی خولی ئیتاڵیا لە 19ی مانگی نۆ دەستپێبکاتەوە و دی لیختیش تا مانگی یانزە بەشداری هیچ یارییەک ناکات.