دانانی پێرلۆ وەک راهێنەر ، ناکۆکی لە ئیدارەى یۆڤانتۆس دروستکردووە

دانانی پێرلۆ وەک راهێنەر ، ناکۆکی لە ئیدارەى یۆڤانتۆس دروستکردووە
2020-08-10

1782 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناکۆکی هەیە لە ئیدارەى یۆڤانتۆس لەسەر لابردنی ساری و دەستنیشان کردنی پێرلۆ وەک راهێنەری نوێ.

هەرچەندە یانەى یۆڤانتۆس دوو ساڵە نازناوی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەدەست دەهێنێت بەڵام بەهۆی کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ، هەردو ساڵەکە راهێنەر دورخرانەوە.

رۆژنامەکانی ئیتالیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کێشەیەکی گەورە لەناو ئیدارەى یانەى یۆڤانتۆس لەسەر دەستنیشان کردن و دورخستنەوەى راهێنەرەکان دروست بوە.

پێگەى کالچیۆ میرکاتۆ ئاماژەى بەوەداوە کە پێشتر بڕیاری دورخستنەوەى ئالێگری و دانانی ساری لەسەر داواى فابیۆ باراتیسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بووە.

بەڵام لابردنی ساری و دیاریکردنی ئەندرێ پێرلۆ وەک راهێنەر لەسەر بڕیاری ئەندرێ ئانێلی سەرۆک بوە لەگەڵ ئەوەى بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە داواى کردوە یەک وەرزی تر هەل بە ساری راهێنەر بدرێت.