بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ داهاتووی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەى یەکلایی کردەوە

بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ داهاتووی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەى یەکلایی کردەوە
2020-08-10

1575 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ مارتینێز دەڵێت هەواڵی چونی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ بەرشەلۆنە تەنها لە راگەیاندنەکان هەیە.

لەماوەى رابردودا دەنگۆی چونی لاوتارۆی ئەرجەنتینی بۆ یانەى بەرشەلۆنە بڵاوبوەوەو لە چەند چاوپێکەوتنێکیشدا بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە باسی لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئەو هێرشبەرە کرد.

کارلۆس بیتۆ بەڕێوەبەری وەرزشی لاوتارۆ مارتینێز دەڵێت، بابەتی گواستنەوەى هێرشبەرەکەى ئینتەرمیلان بۆ بەرشەلۆنە تەنها لە راگەیاندندا بونی هەیە و لە واقیعدا هیچ شتێک نییە.

وتیشی: لاوتارۆ گرێبەستی لەگەڵ ئینتەرمیلان هەیە بۆ سێ ساڵی تر و لە ریزەکانیشیدا دڵخۆشە.

یانەى ئینتەرمیلان بۆ دەستبەردار بون لە لاوتارۆ 111 ملیۆن یۆرۆی داناوە کە ئەوەش بەلای یانەى بەرشەلۆنەوە زۆرە.