دوو کەس لە ئەتلەتیکۆمەدرید توشی کۆرۆنا بوون

دوو کەس لە ئەتلەتیکۆمەدرید توشی کۆرۆنا بوون
2020-08-10

633 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید توشبونی دوو کەسی لە یانەکەى بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند بە بێ ئەوەى ناوی هیچیان ئاشکرا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا لە پێگە ئەلیکترۆنیەکانی خۆیان ، ئیدارەى ئەتلەتیکۆمەدرید ئاشکرایکرد، دوو حاڵەتی پۆزەتیڤ لە نێو یانەکەدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە بەیاننامەکەدا بەهیچ شێوەیەک ناوی ئەو دوو کارمەندە نەبراوەو نازانرێت ئایا یاریزانن یان دەستەى کارگێڕی و هونەری یانەکەن.

یانەکان پێش ئەوەى بگەنە پورتوگال بۆ چامپیۆنز لیگ پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەن و کە گەیشتنە لیشبۆنەش بەهەمان شێوە پشکنینێکی تر دەکەنەوە.