کۆتینیۆ لە دەرگاى ئارسناڵەوە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ

کۆتینیۆ لە دەرگاى ئارسناڵەوە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ
2020-08-09

2101 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیپی کۆتینیۆ لە دەرگاى ئارسناڵەوە دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا. پاش ئەوەى دوو ئەزمونی خراپی لە خولی ئیسپانیا و ئەڵمانیا لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئەڵمانیا بەسەر برد، فلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ خولی ئینگلتەرا. رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەى بەوەداوە کە گفتوگۆکانی بەڕێوەبەری کارەکانی کۆتینیۆ لەگەڵ ئیدارەى یانەى ئارسناڵ دەستی پێکردوە. یانەى بەرشەلۆنە بۆ دەستبەردار بون لە کۆتینیۆ 80 ملیۆن یۆرۆی داناوە کە ئەو نرخەش بەلای یانەى ئارسناڵەوە زۆرە.