خشتە.. سبەینێ قۆناغى چارەکى کۆتایى یۆرۆپا لیگ دەستپێدەکات

خشتە.. سبەینێ قۆناغى چارەکى کۆتایى یۆرۆپا لیگ دەستپێدەکات
2020-08-09

4546 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولى ئەوروپا، مانچستەر و ئینتەر بەدواییەکدا و لە یەک کاتدا ڕووبەڕووى کۆپنهاگن و لیڤەرکوزن دەبنەوە.

سبەینێ کاتژمێر ١٠ى شەو دوو یارى لە کێبڕکێکانى قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.

مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى بەرامبەر کۆپنهاگنى دانیمارکى یارى دەکات و ئینتەر میلانى ئیتاڵى و بایەر لیڤەرکوزنى ئەڵمانیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لەم قۆناغەوە سەرجەم یارییەکانى خولەکە هەتا یارى کۆتایى لە یاریگاکانى ئەڵمانیادا بەڕێوەدەچن و یارییەکانیش بە پلەى ئۆف واتا بە یەک دۆڕاندن بۆ دەرەوە ئەنجامدەدرێن.

سێشەممەش دوا دوو یارى قۆناغەکە دەکرێن، کاتژمێر ١٠ى شەو، سیڤیلیەى ئیسپانى ڕووبەڕووى وڵڤرهامپتۆنى ئینگلیزى دەبێتەوە و شاختارى ئۆکرانیش بەرامبەر بازلى سویسرى یارى دەکات.

 

گ . ف