ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس نائومێد بووە

ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس نائومێد بووە
2020-08-09

3705 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەست بە نائومێدى دەکات لە یۆڤانتۆسدا و لە ڕیزەکانى یانەى پاریس سان جێرمانیش نزیکبووەتەوە.

سایتى فوت میرکاتۆى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى نائومێد بووە لە یانەکەیدا، دواى ئەوەى شکستى هێنا لە سەرکەوتن بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

سایتەکە ڕوونیکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ ئامادەیە ئەزمونێکى نوێ تاقیبکاتەوە لەگەڵ یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى، کە ئەمیش کێشەى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا بووە لە ساڵانى ڕابردوودا، بەڵام ئێستا لە قۆناغى چارەکى کۆتاییدایە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، خۆرخى میندێزى بەڕێوەبەرى کارەکانى ڕۆناڵدۆ چاوى بە لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى پاریس سان جێرمان دەکەوێت لە کاتى یارییەکانى چامپیۆنز لیگ لە شارى لشبۆنەى پورتوگال بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتى ئەنجامدانى گرێبەستە لە نێوانیاندا.

 

گ . ف