دواین هەواڵ لەسەر چاکبونەوەى دیمبلی بزانە

دواین هەواڵ لەسەر چاکبونەوەى دیمبلی بزانە
2020-08-09

1968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عوسمان دیمبلی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنەى کردوەو لەگەڵ شاندی یانەکەشیدا گەشت بۆ پورتوگال دەکات.

چوار رۆژە دیمبلی بە بێ دابڕا و لە سەرەتاوە تا کۆتایی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنە دەکات.

سەرباری بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانەکانی هاورێی بەڵام هەستی بە هیچ ئازارێک نەکردوەو بەردەوام بووە.

راگەیاندنەکان پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتودا دیمبلی رێگەپێدراوی پزیشکی پێ بدرێت و لەگەڵ  شاندی یانەى بەرشەلۆنەش بەرەو پورتوگال گەشت بکات تا بەشداری یارییەکانی قۆناغی هەشت تیپی بکات.

دیمبلی ماوەى حەوت مانگە توشی پێکان بوە و تیمی پزیشکی توانیان پێش یارییەکەى بایرن میونشن لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ چارەسەری بکەن.