ویلیان ڕۆیشتنى لە چێڵسى ڕاگەیاند

ویلیان ڕۆیشتنى لە چێڵسى ڕاگەیاند
2020-08-09

1938 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە دواى پێدرۆ ڕۆدریگێزیش، بەفەرمى ویلیانى یاریزانى چێڵسى دواى حەوت ساڵ ڕۆیشتنى لە یانە ئینگلیزیەکە ڕاگەیاند.

ویلیان دا سیلڤاى یاریزانى یانەى چێڵسى لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا ڕۆیشتنى لە یانە ئینگلیزیەکە ڕاگەیاند، کە پێشتریش پێدرۆ ڕۆدریگێزى ئیسپانى تەواوبوونى کاروانە وەرزشیەکەى دواى پێنج ساڵ لەگەڵ هەمان یانە بڵاوکردەوە.

ویلیان و چێڵسى نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان، کە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا تەواودەبوو، هەر بۆیە بڕیارى بەجێهێشتنى یانەکەى دا.

ڕاگەیاندنەکانیش باس لە چەندین یانەیەک دەکەن، کە هەوڵى گواستنەوەى ویلیان دەدەن، لە ئێستادا دیارترینیان یانەى ئارسیناڵى ئینگلیزییە.

ویلیانى ٣٢ ساڵ، لەگەڵ چێڵسی دوو جار خولى ئەوروپا و دوو جار خول و جارێکیش جام و جارێکیش جامى یەکێتى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەراى بەدەستهێناوە، پێشتریش لەگەڵ یانەى شاختارى ئۆکرانى پێنج جار خول و سێ جار جام و سێ جار جامى سوپەرى بەدەستهێناوە، ئەمە بێجگە لەوەى یەک جاریش جامى کوپا ئەمریکای لەگەڵ هەڵبژاردەى بەڕازیل بەرزکردووەتەوە.

 

گ . ف

 

ویلیان دا سیلڤا

پپێدرۆ ڕۆدریگێز