نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەى میسى

نوێترین هەواڵ لەسەر پێکانەکەى میسى
2020-08-09

16342 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسى تۆشى هیچ پێکانێک نەبووە و بەبێ هیچ گومانێک بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر بایرن میونشن دەکات.

لە یارییەکەى نێوان بەرشەلۆنە و ناپۆلى لە چامپیۆنز لیگدا، کە بەرشەلۆنە یارییەکەى بردەوە، لۆنێل میسى کاپتنى یانە کەتەلۆنیەکە لەگەڵ کالیدۆ کۆلیبالى بەرگریکارى ناپۆلى توشى بەرکەوتێکى بەهێزبوو، بەڵام هەر لە یاریگادا چارەسەرى سەرەتایى بۆ کرا و لە یاریکردن بەردەوامبوو.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، بەپێى سەرچاوەکان لە بەرشەلۆنەوە، میسى توشى پێکان نەبووە و پشکنینى پزیشکیشى نەکردووە و تەنیا سەهۆڵى لەسەر شوێنى بەرکەوتنەکە داناوە بۆ کەمکردنەوەى ئازارەکەى.

مارکا دووپاتیکردووەتەوە، هیچ گومانێک نییە لەسەر بەشداریکردنى میسى لە یارییەکەى بەرامبەر بایرن میونشندا، کە هەینى داهاتوو لە قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف