یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتى لە زیدان دەکەن

یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتى لە زیدان دەکەن
2020-08-09

6606 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتى لە زیدانى ڕاهێنەریان دەکەن و ڕەخنەشیان لە ئاستى ئیدین هازاردى هاوکاریان هەیە.

بەرنامەى ئەلچرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانیا ئاماژەى بەوە کردووە، زۆربەى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت لە کارکردن لەگەڵ زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى فەڕەنسى تیپەکەیان بەردەوامبن.

ئەمەش دواى ئەوەى ڕیاڵ مەدرید کۆتایى بەم وەرزە هێنا، بە دەرکرانى لە قۆناغى ١٦ى چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستى مانچستەر سیتى، بەڵام پێشتر نازناوى خولى ئیسپانیاى بەدەستهێنا بوو.

بەرنامەکە باسى لەوەش کردووە، یاریزانانى ژوورى جلگۆڕینى یانە مەدریدیەکە نائومێدبوون لە ئاستى ئیدین هازاردى بەلجیکى هاوکاریان لەم وەرزەدا.

هازارد لە هاوینى ڕابردوودا پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام بەهۆى پێکانەوە لە زۆربەى یارییەکانى ئەم وەرزەى تیپەکەى بێبەشبوو، تەنیا یەگ گۆڵیشى لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکرد.

 

گ . ف