ڕاهێنەرى بایرن ڕەتیدەکاتەوە تەنیا سەرجیان بخەنە سەر میسى

ڕاهێنەرى بایرن ڕەتیدەکاتەوە تەنیا سەرجیان بخەنە سەر میسى
2020-08-09

2793 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى بایرن میونشن ستایشى ئاستى یاریزانەکانى دەکات و ڕەتیشیدەکاتەوە لە یارى داهاتوویاندا سەرنجیان تەنیا لەسەر میسى بێت.

هانز فلیکى ڕاهێنەرى بایرن میونشن لە لێدوانێکدا بۆ سایتى سکاى سپۆرت دواى بردنەوەکەى بەرامبەر چێڵسى لە چامپیۆنز لیگدا دەڵێت "من زۆر دڵخۆشم لەبەرئەوەى بردنەوەمان بەدەستهێنا و بەوەشى کە یاریزانەکان لە یارییەکەدا پێشکەشیان کرد".

لە بارەى یارى داهاتوویانەوە بەرامبەر بەرشەلۆنە، فلیک ئاماژە بەوە دەکات، هەر وەک هەموو یارییەکانى تر خۆیانى بۆ ئامادەدەکەن و دەیانەوێت جارێکى تر بەهێزى خۆیان پیشانبدەنەوە، بەڵام پێویستە لە سەدا ١٠٠ سەرجیان هەبێت و تواناى خۆیان بسەلمێنن.

فلیک ڕەتیدەکاتەوە لە بەرامبەر بەرشەلۆنەدا تەنیا سەرنجیان بخەنە سەر لیۆنێل میسى کاپتنى یانە کەتەلۆنیەکە و دەڵێت پێویستە بەرامبەر هەموو یاریزانەکان وریابن، کە یارییەکەش ١٣ى مانگ بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف