خشتە.. دواى پێنج مانگ سبەینێ چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە

خشتە.. دواى پێنج مانگ سبەینێ چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە
2020-08-06

6775 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ چامپینز لیگ دەستپێدەکاتەوە و مانچستەر سیتى میواندارى ڕیاڵ مەدرید دەکات و یۆڤانتۆس و لیۆنیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

دواى نزیکەى پێنج مانگ لە ڕاگیرانى یارییەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، سبەینێ هەینى کێبڕکێکانى خولەکە بە چەند یارییەکى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ دەستپێدەکەنەوە.

کاتژمێر ١٠ى شەو، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحاد میواندارى ڕیاڵ مەدرید دەکات و لە هەمان کاتدا، یۆڤانتۆس و ئۆڵیمپیک لیۆنیش لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم ڕووبەڕوووى یەکدەبنەوە.

لە یارى چووندا، سیتى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە  گۆڵێک لە ڕیاڵى بردەوە و یۆڤانتۆسیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە لیۆن دۆڕا.

شەممەش دوا دوو یارى قۆناغەکە دەکرێن، کاتژمێر ١٠ى شەو، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ، میواندارى ناپۆلى دەکات و لە هەمان کاتدا، بایرن میونشن و چێڵسى لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە یارى چووندا، بەرشەلۆنە و ناپۆلى بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و بایرن میونشنیش بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر لە چێڵسى بردەوە.

 

گ . ف