داڤید سیلڤا ڕازیبووە لە خولى ئیتاڵیادا یارى بکات

داڤید سیلڤا ڕازیبووە لە خولى ئیتاڵیادا یارى بکات
2020-08-06

1735 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داڤید سیلڤاى ئیسپانى ئامادەیە لە خولى ئیتاڵیادا یارى بگات و ڕازییە پەیوەندى بە یانەى لازیۆوە بکات.

گریبەستەکەى داڤید سیلڤا لەگەڵ یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى لە کۆتایى ئەم وەرزەدا تەواودەبێت و دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە هەر یانەیەکەوە بکات، کە بیەوێت.

ڕۆژنامەى کۆرێرێ دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، سیلڤا ڕازیبووە وەرزى داهاتوو پەیوەندى بە یانەى لازیۆوە بکات و لە خولى ئیتاڵیادا یارى بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، براکەى سیلڤا سەردانى سەنتەرى وەرزشى لازیۆى کردووە و بەرپرسانى ئەو یانەیەى ئاگادارکردووەتەوە، کە براکەى گرێبەستەکەیان قبوڵ دەکات.

بەگوێرەى ڕۆژنامەکە، چەند مەرجێک هەیە پێویستە هەردوولا لەسەریان ڕێکبکەون و پێشبینیش دەکرێت سیلڤا یەکشەممەى داهاتوو بڕیارى کۆتایى خۆى بدات.

 

گ . ف