ڕەوشى یاریزانە پێکراوەکانى بەرشەلۆنە پێش یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى

ڕەوشى یاریزانە پێکراوەکانى بەرشەلۆنە پێش یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى
2020-08-06

4464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ڕاهێنانى پێش کۆتایى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى ئەنجامدا و دیمبلى و ئەراخۆش چاوەڕێ دەکەن گڵۆپى سەوزیان بۆ هەڵبکرێت.

یانەى بەرشەلۆنە لە ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى لە گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بەردەوامە و ئەمڕۆ پێنجشەممە مەشق و ڕاهێنانەکانى پێش کۆتایى بۆ ئەو یارییە ئەنجامدا.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، دیمبلى و ئەراخۆ بەتەواوى لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بەشدارى تەواوى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانیان کردووە.

مۆندۆ ئاماژەى بەوەش کردووە، پێشبینى دەکرێت پزیشکەکان گڵۆپى سەوز بۆ دیمبلى و ئەراخۆ  هەڵبکەن و لە لیستى یانەکەیاندابن بۆ یارییەکەى بەرامبەر ناپۆلى، کە شەوى شەممە لە یاریگاى کامپ نۆ بەڕێوەدەچێت.

باسى لەوەش کردووە، گریزمان و لینگلیتیش لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە، ئۆمتیتی تاکە ئامادەنەبوو دەبێت لە تیپەکەدا، بێجگە لە برایسوایت، کە ئەم ناتوانێت لە چامپیۆنز لیگدا یارى بکات.

 

گ . ف