کومان لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى بایرن میونشن بێبەش بووە

کومان لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى بایرن میونشن بێبەش بووە
2020-08-06

620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان بەشدارى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى نەکردووە و ئەگەر هەیە بەشدارى یارییەکەى بایرن میونشن بەرامبەر چێڵسى نەکات.

یانەى بایرن میونشن لە ئامادەکارییەکانى بۆ یارییەکەى بەرامبەر چێڵسى بەردەوامە، لە گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کە شەوى شەممە لە یاریگاى ئەلیانز ئەرینا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژنامەى بیڵدى ئەڵمانى بڵاویکردووەتەوە، کینگسلى کومان بەشدارى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى ئەمڕۆ پێنجشەممەى نەکردووە و گومانى لەسەر بەشداریکردنى لە بەرامبەر چێڵسیدا درووستکردووە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، کومان لەگەڵ لیۆن دایاکۆ تەنیا ڕاکردنى کردووە بۆ ماوەى ٢٠ خولەک لەژێر چاودێرى سیمۆن مارتینیلۆى پزیشکى تواناى جەستەییدا، بەهۆى ئەوەى پێکان لە ماسولکەکانى ڕانى چەپیدا هەیە.

هانز فلیکى ڕاهێنەرى بایرن، کە یانەکەى لە یارى چووندا بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبوو، ئەگەر هەیە بۆ یار گەڕانەوە لە جێگەى کومان پشت بە ئیڤان پیریسیچ ببەستێت.

 

گ . ف