باشترینەکانی ئەم وەرزەى خولی ئیتاڵیا دیاریی کرا و دیبالاش یاریزانی ساڵ بوو

باشترینەکانی ئەم وەرزەى خولی ئیتاڵیا دیاریی کرا و دیبالاش یاریزانی ساڵ بوو
2020-08-04

2082 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رابیتەى خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا باشترینەکانی ئەم وەرزەى دیاریی کرد و دیبالاش وەک باشترین یاریزانی ساڵ دیاریی کرا.

یانەى یۆڤانتۆس بۆ جاری نۆیەم لەسەر یەک نازناوی ئەم وەرزەى خولی تۆپی پێی ئیتالیای بەدەستهێنا کە ئەوەش سی و شەشەمین جار و ژمارەى پێوانەیی بوو.

رابیتەى سیریا ئەى پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە باشترینەکانی دەستنیشان کرد.

رابیتەکە چیزنی گۆڵچی یۆڤانتۆسی وەک باشترین گۆڵچی ئەم وەرزەى خولی ئیتالیا دەستنیشان کردوەو دی فری بەرگریکاری ئینتەریشی کردۆتە باشترین بەرگریکار.

پابلۆ گۆمێزی کاپتنی یانەى ئەتلەنتاش وەک باشترین یاریزانی هێڵی ناوەراست دیاریی کراوە و ئیمۆبیلیش وەک باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەى خولی تۆپی پێی ئیتالیا دەستنیشان کرا.

کۆلۆسیفسکی وەک باشترین یاریزانی لاو دەستنیشان کراوە و پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەى یۆڤانتۆسیش وەک باشترین یاریزانی ساڵ لەخولی تۆپی پێی ئیتالیا دیاریی کرا.