ڕۆناڵدۆ ویستوویەتى لەم وەرزەدا یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت

ڕۆناڵدۆ ویستوویەتى لەم وەرزەدا یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت
2020-08-04

9002 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ ویستوویەتى لەم وەرزەدا یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت، بەڵام بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بیرۆکەکەى هەڵوەشاندووەتەوە.

گۆڤارى فرانس فوتبۆڵى فەڕەنسى ئاشکرایکردووە، ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس بیرى لە ئەگەرى بەجێهێشتنى یانەکەى کردووەتەوە لە گواستنەوەى زستانەى ئەم وەرزەدا، بۆ پەیوەندیکردنى بە یانەى پاریس سان جێرمانەوە.

فرانس فوتبۆڵ ئاماژەى بەوە کردووە، ڕۆناڵدۆ دڵخۆش نەبووە لە یۆڤانتۆسدا و پێیوابووە یانە ئیتاڵیەکە ئەو شوێنە نمونەییە نییە بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکانى.

باسى لەوەش کردووە، قەیرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، هۆکاربووە بۆ ئەوەى هیچ دانوساندنێک لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لەسەر گواستنەوەى ڕۆناڵدۆ ڕوونەدات.

ڕۆناڵدۆى ٣٥ ساڵ لە ٢٠١٨دا لە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کرد و دواى بەدەستهێنانى نازناوى ئەم وەرزەى خولى ئیتاڵیاش ڕایگەیاند، ئارەزوو دەکات وەرزى داهاتوو بۆ سێیەم جار لەسەریەک نازناوەکە بەدەستبهێنێتەوە.

 

گ . ف