خشتە.. سبەینێ خولى ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

خشتە.. سبەینێ خولى ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە
2020-08-04

7113 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ کێبڕکێکانى خولى ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و مانچستەر میواندارى لاسک دەکات و ئینتەر و خیتافیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

دواى نزیکەى پێنج مانگ لە ڕاگیرانى یارییەکانى خولى ئەوروپا، سبەینێ بە چەند یارییەکى قۆناغى ١٦ى خولەکە، کێبڕکێکان دەستپێدەکەنەوە.

کاتژمێر حەوت و ٥٥ خولەکى ئێوارە، شاختارى ئۆکرانى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى فۆڵفسبۆرگى ئەڵمانى دەکات و کۆپنهاگنى دانیمارکى و باشاک شەهیرى تورکیش بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.

لە کاتژمێر ١٠ى شەویشدا، مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆردى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى لاسک لینزى نەمسایى دەبێتەوە و لە هەمان کاتدا، ئینتەر میلانى ئیتاڵى لە یاریگاى فیلتینس ئەرینا لە ئەڵمانیا، بەرامبەر خیتافى ئیسپانى یارى دەکات.

پێنجشەممەش سەرجەم یارییەکانى ترى قۆناغەکە دەکرێن، لە بەهێزترین یاریدا کاتژمێر حەوت و ٥٥ خولەکى ئێوارە، سیڤیلیەى ئیسپانى و ڕۆماى ئیتاڵى، لە یاریگاى ئێم ئێس ڤى ئەرینا لە ئەڵمانیا، ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

 

گ . ف