یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێشنیازی گەڕانەوەى هاندەرانی کردووە

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێشنیازی گەڕانەوەى هاندەرانی کردووە
2020-07-16

729 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا کار بۆ ئەوە دەکات خولی ئەڵمانی وەرزی نوێ بە هاندەرانەوە دەستپێبکاتەوە.

جامی ئەڵمانیای وەرزی داهاتوو لە 11ی مانگی نۆ دەستپێدەکاتەوەو خولەکەشیان لە سێ رۆژ دواتر و لە 14ی مانگ دەستپێدەکات.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا پرۆتۆکۆڵێکی پێشکەشی وەزارەتی تەندروستی کردوە بۆ ئەوەى رکابەرییەکانی وەرزی نوێ بە هاندەرانەوە دەستپێبکاتەوە.

یەکێتییەکە پێشنیازی ئەوەى کردوە هاندەران بە رێژەى لەسەدا 25 بۆ لەسەدا 40 ئامادەى یارییەکان بن.

بایرن میونشن ئەم وەرزە نازناوی بۆندز لیگاى بەدەستهێناوەو هەر خۆشی بوە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا.