لە کڕینى لاوتارۆدا بەرشەلۆنە ڕکابەرى بۆ درووستبوو

لە کڕینى لاوتارۆدا بەرشەلۆنە ڕکابەرى بۆ درووستبوو
2020-07-16

1899 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتى چووە ڕیزى ئەو یانانەى گرنگى بە تواناکانى لاوتارۆ مارتینێزى ئەرجەنتینى دەدەن.

تۆڕى سکاى سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى هەوڵى گواستنەوەى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى دەدات و دەیەوێت گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزابکات.

بەمەش مانچستەر سیتى چووە ڕیزى ئەو یانانەى گرنگى بە لاوتارۆ دەدەن، کە دیارترینیان یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانییە و یانە کەتەلۆنیەکە ماوەیەکى زۆرە هەوڵى گواستنەوەى دەدات.

سکاى سپۆرت ئاماژەى بەوەش کردووە، پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى پێیوایە لاوتارۆ باشترین جێگرەوە دەبێت بۆ جێگەى سێرجیۆ ئەگوێرى ئەرجەنتینى لە یانەکەیاندا.

 

گ . ف