کۆنفرانسى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ساسۆلۆ

کۆنفرانسى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ساسۆلۆ
2020-07-16

1374 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس پێیوایە ئاستى تیپەکەى لە بەرامبەر ساسۆلۆدا بەرز و نزمى کردووە و دان بەوەشدا دەنێت لە یارییەکەدا ناڵاندوویانە.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ساسۆلۆ لە خولى ئیتاڵیا، ماوریسیۆ سارى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس ئاماژە بەوە دەکات، لە یارییەکەدا هەندێک جار باش بوون و هەندێک جاریش خراپ، کە زۆر قورسە بە ئاسانى لێى تێبگەیت.

سارى دەڵێت "چەند یانەیەک لەم دواییانەدا ئاستى بەرز پێشکەشدەکەن، ساسۆلۆ یەکێکە لەو یانانە، چوار یارى لەسەریەکى بردووەتەوە پێش یارییەکەى ئێمە، گەر هەر ئاواش بەردەوام بێت، لە داهاتوودا دەبێتە یانەیەکى وەک ئەتلانتا".

سارى دان بەوەدا دەنێت لە یارییەکەدا ناڵاندوویانە، لەبەرئەوەى ساسۆلۆ توانیویەتى لە ناوچەى ئەواندا یارى بکات و دەشڵێت "هەموو تیپێک مەترسیدار دەبێت، گەر ڕێگەى بدەیت لە ناوچەى خۆتدا پاسات بکات، هەندێک جار هەست ئەکەم تواناى لە ڕادەبەدەرمان هەیە، بەڵام ڕێگەمان بە ڕکابەرەکەمان دەدا بەئاسانى بێتە ناوچەى سزامانەوە، پێویستە هاوسەنگى لە تیپەکەماندا بدۆزینەوە، کە ئەمەش ئاسان نییە".

 

گ . ف