خولی ئیتاڵیا.. ساسولۆ و یۆڤانتۆس یاریی لوتکە دەکەن

خولی ئیتاڵیا.. ساسولۆ و یۆڤانتۆس یاریی لوتکە دەکەن
2020-07-14

2110 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی ساسولۆ و ئینتەریش روبەروی سپال دەبێتەوە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى 33ی خولی ئیتاڵیا، سبەی چوار شەممە چەند یارییەک دەکرێن.

کاتژمێر 8 و 30 خولەک میلانی حەوتەم میوانداری پارماى دوانزەیەم دەکات، لەهەمان کاتدا بۆلۆنیای دەیەم روبەروی ناپۆلی شەشەم دەبێتەوە.

کاتژمێر 10 و 45 خولەکیش ئۆدنێزی پانزەیەم بەرامبەر لازیۆی سێیەم یاریی دەکات.

ل هەمان کاتدا ساسولۆی هەشتەم یاریی لوتکە بەرامبەر یۆڤانتۆسی پێشەنگ ئەنجام دەدات.

رۆژی پێنج شەممەش یانەى ئینتەرمیلانی دووەمی ریزبەندی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی سپالی بیستەمی ریزبەندی دەبێتەوە.

لە ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە 76 خاڵ پێشەنگەو ئینتەر و لازیۆش بە 68 خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتوە.