پریمەرلیگ.. یاریی لوتکە لە نێوان ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ دەکرێت

پریمەرلیگ.. یاریی لوتکە لە نێوان ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ دەکرێت
2020-07-14

1193 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ یاریی لوتکە دەکەن و مانچستەر سیتیش میوانداری بۆرنمۆس دەکات.

رکابەریەکانی خولی ئینگلتەرا پێی ناوەتە هەفتەى 36 و سبەى چوار شەممە چەند یارییەک ئەنجام دەدرێن.

کاتژمێر هەشتی شەو مانچستەر سیتی دووەم لە یاریگاى ئیتیحاد میوانداری بۆرنمۆسی هەژدەیەم دەکات.

یانەى تۆتنهامی هەشتەمیش لەدەرەوەى یاریگاى خۆی و لەهەمان کاتدا دەبێتە میوانی نیوکاسڵی سیانزەیەم.

یاریی لوتکەش کاتژمێر 10 و 15 خولەکی شەو لە نێوان ئارسناڵی نۆیەم و لیڤەرپوڵی پاڵەوان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی پێنج شەممەش چەند یارییەکی تر دەکرێن، بەهێزترینیان لە نێوان کریستاڵ پاڵاسی چواردەیەم و مانچستەر یونایتدی پێنجەم دەکرێن.

یانەى لیڤەرپوڵ نازناوی پریمەرلیگی مسۆگەرکردوەو مانچستەر سیتیش گەیشتۆتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.