لێدوانی گواردیۆلا دواى لابردنی سزاکەى سەر مانچستەر سیتی

لێدوانی گواردیۆلا دواى لابردنی سزاکەى سەر مانچستەر سیتی
2020-07-14

1545 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا بەردەوام بونی خۆی لەگەڵ مانچستەر سیتی دوپاتکردەوەو دڵخۆشیشە بەوەى سزای دورخستنەوەیان لە چامپیۆنز لیگ لابراوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە کە ئەوان بەرگریان لەخۆیان کردوەو توانیویانە بیسەلمێنن کە هیچ هەڵەیەکیان نەکردوە.

وتیشی: دڵخۆشم بەوەى سزاکەى مانچستەر سیتی بە دورخستنەوە لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو هەڵوەشاوەتەوە.

بەردەوام بونی خۆشی لەگەڵ مان سیتی دوپاتکردەوەو تەئکیدیشی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەگەر یانەکەى بۆ خولی پلە یەکیش دابەزێنرایە هەر بەردەوام دەبوو لە پۆستەکەیدا.

مانچستەر سیتی پلەى دوەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەراى گرتوەو لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەش لە قۆناغی شانزەدایە و یەکەم یاریشی لەریاڵ بردۆتەوە.