یوڤی چاکسازی لە بۆندی دیبالا دەکات

یوڤی چاکسازی لە بۆندی دیبالا دەکات
2020-07-14

817 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت لە هەموو رویەکەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیبالای ئەرجەنتینی پتەو بکات.

ئیدارەى یۆڤانتۆس پێیوایە دیبالا کاپتن و رابەری داهاتوی یانەى یۆڤانتۆسەو دەیەوێت پرۆژەى داهاتوی یانەکەى بە پشتی ئەو بەهێزتر بکات.

رۆژنامەى توتۆ سپۆرت ئاشکرایکردوە، پەیوەندییەکانی دیبالا و ئیدارەى یۆڤانتۆس زۆر بەهێز بوەو بڕیارە مانگی هەشت و دواى کۆتایی هاتنی خولی ئیتاڵیا کۆبونەوەیەک ئەنجام بدەن.

ئەو رۆژنامەیە تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئیدارەى یوڤی بڕیاریداوە بۆندی دیبالا تا ساڵی 2025 درێژ بکاتەوە و موچەى ساڵانەشی بۆ زیاد بکات.

ئەوەش پاش ئەوەى دیبالا لەم وەرزەدا بونی خۆی سەلماند و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەى سەرەکی ساری راهێنەر.