ئەڵمانیا لە پایزدا دوو یارى دۆستانە دەکات

ئەڵمانیا لە پایزدا دوو یارى دۆستانە دەکات
2020-07-13

816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە پایزى داهاتوودا دوو یارى دۆستانە بەرامبەر تورکیا و چیک ئەنجام دەدات.

یەکێتى تۆپى پێى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە حەوتى تشرینى یەکەمى داهاتوودا لە شارى کۆڵن یارییەکى دۆستانە بەرامبەر تورکیا دەکات و دواتریش لە ١١ى تشرینى دووەمدا میواندارى چیک دەکات لە شارى لایپزیگ.

ئەم دوو یارییە دۆستانەیە لەگەڵ ئەو شەش یارییەى تردان، کە ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا و سویسرا و ئۆکرانیا ئەنجامیان دەدات لە خولى نەتەوەکانى ئەوروپا لە مانگەکانى ئەیلول و تشرینى یەکەم و تشرینى دووەمى داهاتوودا.

تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەکى فەرمى نییە بە ڕێگەدان بە ئامادەبوونى هاندەران لە یارییەکاندا.

یواکیم لۆفى ڕاهێنەرى ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، دەیانەوێت ئەم یارییە نێودەوڵەتیانە بقۆزنەوە بۆ درووستکردنى هاوسەنگى لە نێوان یاریزانە لاوەکانى هەڵبژاردەکەیدا و بەرەوپێشبردنى تیپەکەى بۆ ئامادەکارى بۆ جامى یۆرۆ، کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بۆ ٢٠٢١ دواخراوە.

 

گ . ف