ڤیدیۆ.. پاریس سان جێرمان لە یارییەکى دۆستانەدا نۆ گۆڵى کرد

ڤیدیۆ.. پاریس سان جێرمان لە یارییەکى دۆستانەدا نۆ گۆڵى کرد
2020-07-13

1182 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بە ئامادەبوونى هاندەران نۆ گۆڵى لە لو هاڤر کرد و وەزیرى وەرزشى فەڕەنساش گەڕانەوەى هاندەران بە سەرکەوتن دەزانێت.

لە یارییەکى دۆستانەى ئامادەکاریدا، بە ئامادەبوونى پێنج هەزار هاندەر، پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووى لو هاڤر بووەوە و بە نۆ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

ئیکاردى و نیمار و سارابیا یەکى دوو گۆڵیان تۆمارکرد و گۆڵەکانى تریش لەلایەن مباپى و گاى و کالیمۆندۆوە تۆمارکران.

ماراسینینۆى وەزیرى وەرزشى فەڕەنسا گەڕانەوەى هاندەران بۆ یاریگاکان بە سەرکەوتنى وڵاتەکەى دەزانێت، دواى ئەوەى ماوەى چوار مانگە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە یارییەکان ڕاگیراون.

ماراسینینۆ دەڵێت "ئەمە سەرکەوتنى تۆپى پێى فەڕەنسا و وەرزشە لە وڵاتەکەماندا، بۆ یاریزانان و هاندەرانیش وەک گەڕانەوەى ژیانى سروشتی وایە، دەشتوانرێت هاندەرانى زیاتر ئامادەى یاریگاکانبن لە یاریگا گەورەکاندا، بەڵام پێویستە پەیڕەوى ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستی بکەین".

 

گ . ف