عێراق دوو یارى دۆستانە لە هەولێردا ئەنجام دەدات

عێراق دوو یارى دۆستانە لە هەولێردا ئەنجام دەدات
2020-07-13

3305 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەى عێراق لە ئەیلولى داهاتوودا یارییەکى دۆستانە لە شارى هەولێر بەرامبەر فەڵەستین ئەنجام دەدات.

دەستەى ئاساییکردنەوەى یەکێتى تۆپى پێى عێراق ڕازیبوونێکى سەرەتایى لە یەکێتى تۆپى پێى فەڵەستینەوە بەدەستگەیشتووە، لەسەر ئەنجامدانى یارییەکى دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەکانیاندا.

یەکێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونیکردووەتەوە، یارییە دۆستانەکە لە ١٤ى ئەیلولى داهاتوو لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى شارى هەولێر بەڕێوەدەچێت، لە چوارچێوەى ئامادەکاریەکانى هەردوو هەڵبژاردە بۆ پاڵاوتنەکانى نەتەوەکانى ئاسیا.

عێراق لە سێى ئەیلول لە مەسقەتى پایتەختدا ڕووبەڕووى عومان دەبێتەوە، دواتریش لە هەشتى هەمان مانگدا لە هەولێر میواندارى سوریا دەکات، دەیەوێت لە ١٤ى مانگەکەشدا یارییەکى دۆستانەى تر ئەنجامبدات، پێش ئەوەى ڕووبەڕڕووى هۆنگ کۆنگ ببێتەوە لە پاڵاوتنەکاى ئاسیا، کە بڕیارە ١٣ى تشرینى یەکەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

گ . ف