کلۆپ پلانى هەیە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا

کلۆپ پلانى هەیە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا
2020-07-13

1269 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆرگن کلۆپ بڕیاریداوە گرێبەستەکەى لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێنەکاتەوە و پلانیشى هەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

لە لێدوانێکدا بۆ بەشى وەرزشى دامەزراوەى ئێس دەبلیو ئاڕى ئەڵمانى، یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەر لیڤەرپوڵ لە وەڵامى ئەگەرى گەڕانەوەى بۆ ئەڵمانیا دواى ئەزمونەکەى لەگەڵ ڕیدز دەڵێت "بەڵێ پلانم هەیە".

لە سەرەتادا کلۆپ دووپاتیدەکاتەوە، گرێبەستەکەى تا ٢٠٢٤ لەگەڵ لیڤەرپوڵدا درێژەى هەیە.

کلۆپ باس لە دواى وازهێنانى لە کارى ڕاهێنان دەکات و پێیوایە پۆستێکى کارگێڕى لە یانەیەک یان لە هەڵبژاردەیەک وەردەگرێت، یان هیچکامیان ناکات و دەڵێت "دەموێت بزانم شێوەى جیهان لەو کاتەدا چۆنە".

ئەمە لە کاتێکدایە هاندەرانى ئەڵمانیا چاوەڕێى ئەوە دەکەن کلۆپ لە داهاتوودا ببێتە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەکەیان و جێگەى یواکیم لۆف بگرێتەوە.

 

گ . ف