یوفا ڕاگەیەندراوێکى لەسەر هەڵوەشاندنەوەى سزاکەى سەر مانچستەر سیتى بڵاوکردەوە

یوفا ڕاگەیەندراوێکى لەسەر هەڵوەشاندنەوەى سزاکەى سەر مانچستەر سیتى بڵاوکردەوە
2020-07-13

1400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا ڕایگەیاند دادگاى وەرزشى پێیوابووە هیچ بەڵگەیەکى یەکلاکەرەوە نەبووە بۆ سزادانى مانچستەر سیتى و خۆشیان تانە لە بڕیارەکە نادەن.

دواى ئەوەى دادگاى وەرزشى ناسراو بە کاس بڕیارەکەى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپاى هەڵوەشاندەوە بە سزادانى یانەى مانچستەر سیتى ئینگلیزى بە دوورخستنەوەى لە دوو وەرزى داهاتووى خولە ئەوروپیەکاندا، یوفا ڕاگەیەندراوێکى فەرمى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

یوفا ئاماژەى بەوە کردووە، دادگاى وەرزشى گەیشتووە بەوەى هیچ بەڵگەیەکى یەکلاکەرەوە و پێویست نییە بۆ سزادانى مانچستەر سیتى، بەوەى سەرپێچى لە یاساى یارى پارەى خاوێنى یوفادا کردبێت.

یوفا باسى لەوەش کردووە، لە چەند ساڵى کەمى ڕابردوودا یاساى یارى پارەى خاوێن ڕۆڵێکى گرنگى هەبووە لە پارێزگاریکردن و یارمەتیدانى یانەکاندا و دووپاتیشیکردووەتەوە هیچ قسەیەکى ترى لەو بارەیەوە نابێت و تانە لە بڕیارەکەى دادگاى وەرزشى نادات.

 

گ . ف