یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتى چوونە پێشبڕکێى کڕینى ئەلکانتاراوە

یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتى چوونە پێشبڕکێى کڕینى ئەلکانتاراوە
2020-07-11

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتیش چوونە ڕیزى لیڤەرپوڵ و کێبڕکێى گواستنەوەى تیاگۆ ئەلکانتاراى بەڕەچەڵەک بەڕازیلى دەکەن.

ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووتەوە، هەریەکە لە یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتى چوونەتە ناو پێشبرکێى گواستنەوەى تیاگۆ ئەلکانتاراى یاریزاتى بایرن میونشن لە گواستنەوەى هاوینەى داهاتوودا.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، یۆڤانتۆس یاریزانێکى ترى دەوێت بۆ هێڵى ناوەڕاستى پێکهاتەکەى و گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتیش هەوڵ دەدات لەگەڵ یاریزانە پێشوەکەى لە یانەکانى بەرشەلۆنە و بایرن میونشندا یەکبگرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان باس لە نزیکبوونەوەى لیڤەرپوڵ دەکەن لە گواستنەوەى ئەلکانتارا بۆ ڕیزەکانى بە ٣٠ ملیۆن پاوەند.

لە ماوەى ڕابردوودا کارل هاینز ڕۆمەنیگەى سەرۆکى بایرن میونشن هەواڵەکانى دووپاتکردەوە لەسەر ئارەزووى ئەلکانتارا لە بەجێهێشتنى یانەکەى لە کۆتایى ئەم وەرزەدا و تاقیکردنەوەى ئەزمونێکى نوێ لە یانەیەکى تردا.

 

گ . ف