ئینتەر میلان نرخى لاوتارۆى دابەزاند

ئینتەر میلان نرخى لاوتارۆى دابەزاند
2020-07-11

4439 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان نرخى لاوتارۆ مارتینێزى ئەرجەنتینى دابەزاند و ئامادەیە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى بێت.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى ٢١ ملیۆن یۆرۆى لە نرخى لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى یانەکەى بڕیوە و نرخى یاریزانەکەى کەمکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، بەندى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى لاوتارۆ، کە ١١١ ملیۆن یۆرۆ بوو، لە حەوتى ئەم مانگەوە ماوەکەى بەسەرچووە و لە هەمان کاتدا بەهۆى دابەزینى ئاستى هێرشبەرەکەوە، ئێستا ئینتەر میلان تەنیا داواى ٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە لاوتارۆ.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە ئێستادا یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى چاوەڕێى جوڵەیەکى ترە لە لاوتارۆوە بۆ فشارکردنە سەر یانەکەى لە ماوەى داهاتوودا، لەپێناوى ئەوەى ڕێگەى بدات پەیوەندى بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

 

گ . ف