لێدوانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئەلاڤێس

لێدوانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئەلاڤێس
2020-07-11

6725 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید پاک ڕاگرتنى تۆڕى تیپەکەیان بە کارێکى ئەستەم دەزانێت و پێشیوایە بنزیمە هەستى بە هیلاکى کردووە.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئەلاڤێس لە خولى ئیسپانیا، زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دڵخۆشى خۆى بە بردنەوەکەیان دەربڕى، کە پێنج یارییە لەسەریەک گۆڵیان لێ تۆمارنەکراوە.

زیدان دەڵێت "نەهێشت بۆ ئەوەى گۆڵت لێ تۆمارنەکرێت هەردەم کارێکى قورسە، بەڵام ئەوە ڕاستە ئێمە گۆڵەکەمان بە خاوێنى هێشتووەتەوە و دەشبێت لەسەر ئەمە بەردەوامبین".

لە بارەى پێکانەکەى کەریم بنزیمەوە، زیدان ئاشکرایکرد، هێرشبەرەکەى توشى بەرکەوتن بووە و هەستى بە هیلاکى کردووە، بەڵام باشە.

لەسەر هەژمارکردنى سێ لێدانى لەسەریەک بۆ تیپەکەى، زیدان دەڵێت "گەر ناوبژیوان لێدانە سزاکە هەژماربکات، کەواتە تەواوە، گرنگترین شت ئەوەیە گۆڵ تۆمار بکرێت بە هەر حاڵێک بێت".

لە بارەى نزیکبوونەوە لە نازناوەکە، زیدان ڕوونیکردووەتەوە ئەوان هەوڵ دەدەن، بەڵام هێشتا سێ یارییان لەبەردەمدا ماوە و نازانێت دواتر چى ڕوودەدات.

 

گ . ف