ڤیدیۆ... لە خولی ئیسپانیا ڕیال مەدرید لە ئەلاڤێسی بردەوە

ڤیدیۆ... لە خولی ئیسپانیا ڕیال مەدرید لە ئەلاڤێسی بردەوە
2020-07-11

2122 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەلاڤێسی بردەوە و جیاوازی خالەکانی لەگەڵ دووەمی ڕیزبەندی کردەوە بە چوار خاڵ.

لە کۆتا یاری هەفتەی ٣٥ ی خولی ئیسپانیا،یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سوودی ڕیال مەدرید کۆتاییهات،گۆلەکانیش لە خولەکەکانی ١١ و ٥٠ کەریم بنزیمە بە لێدانی سزا و مارکۆ ئەسێنسیۆ تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،ڕیال مەدرید خاڵەکانی گەیاندە ٨٠ خاڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنەی دووەمی ڕیزبەندی، ئەلاڤێسیش بە ٣٥ خاڵ لە پلەی حەڤدەدایە.

 

خ . ک