2020-07-10
1430 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان و هیلاس ڤیرۆنا بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
لە کۆتا یاری هەفتەی ٣١ ی خولی ئیتاڵیا،یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی هیلاس ڤیرۆنا.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات،گۆڵەکانی ڤیرۆنا لە خولەکەکانی ٢ و ٨٦ لازۆڤیچ و فیلۆسۆ تۆماریان کرد،دوو گۆڵەکەی ئینتەرمیلانێش کاندرێڤا و دی مارکۆ بە هەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە،ئینتەرمیلان خاڵەکانی گەیاندە ٦٥ خاڵ و دابەزی بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی، هیلاس ڤیرۆناش بە ٤٣ خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.
خ . ک