ئیبراهیمۆڤیچ کۆتایی وەرز داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

ئیبراهیمۆڤیچ کۆتایی وەرز داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە
2020-07-10

1120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ تەئکیدی کردەوە کە میلان وەک رابردوو یانەیەکی گەورە نەماوەو بەدوریشی نەزانی ریزەکانی جێبهێڵێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەى میلان باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

ئیبرا ئاماژەى بەوەدا کە یانەى میلان لە ئێستادا لە رکابەرییە ئەوروپییەکان نییەو ئەگەری بەشداریکردنیشی زۆر کەمە.

وتیشی: ئیدارەى یانەکە چەند جارێک گفتوگۆی لەگەڵ کردوم بۆ ئەوەى بەردەوام بم بەڵام چاوەرێی دوو مانگی کۆتایی ئەم وەرزە دەکەم بۆ یەکلایی کردنەوەى داهاتوی خۆم.

ئیبرا ئاماژەى بەوەشدا کە بەم جۆرە لە میلان بەردەوام نابێت و پێویستە یانەکە بخرێتەوە سەر رێگەى راست و یاریزانی بەتوانا بۆ ریزەکانی بکردرێت.

هێرشبەرە سویدییەکە بەدوری نەزانی کۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات کە رکابەری لە چامپیۆنز لیگدا بکات.