ڤیدیۆ... لە خولی ئینگلتەرا بۆرنمۆس و تۆتنهام یەکسان بوون

ڤیدیۆ... لە خولی ئینگلتەرا بۆرنمۆس و تۆتنهام یەکسان بوون
2020-07-10

814 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەی بۆرنمۆس و تۆتنهام بە بێ گۆڵ یەکسان بوون

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ٣٤ ی خولی نایابی ئینگلتەرا،هەردوو یانەی تۆتنهام و بۆرنمۆس لە یاریگای ڤیتالیتی ڕوبەروی یەک بونەوە.

هەردوو یانەی ئاستێکی مام ناوەندیان پیشاندا و نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن ، یاریەکەش بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە یاریەکی تری هەمان خولدا، هەردوو یانەی ئیڤەرتۆن و ساوسامبتۆن بە گۆڵێک یەکسان بوون.

بەم ئەنجامە،تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٤٩ خاڵ و لە نۆیەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت ، بۆرنمۆسیش بە ٢٨ خاڵ لە پلەی هەژدەدایە.

خ . ک