وێنە.. شەش یاریزانی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەى ئالاڤێس دوورخرانەوە

وێنە.. شەش یاریزانی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەى ئالاڤێس دوورخرانەوە
2020-07-10

2706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستی یاریزانەکانی ریال مەدرید بۆ یاریی ئالاڤێس بڵاوکرایەوەو شەش یاریزانیش دورخرانەوە.

زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەى ئەمشەو بەرامبەر ئالاڤێس ئاشکراکرد.

بۆ ئەو یارییە شەش یاریزان بەهۆکاری جیاواز لە لایەن زیدانی راهێنەرەوە دورخراونەتەوە.

شەش یاریزانەکە بریتین لە رامۆس و کارڤاخال و مارسیلۆ و ناچۆ و یۆڤیچ و جەیمس رۆدریگێز.

یانەى ریاڵ مەدرید بەجیاوازی خاڵێک لە پێش یانەى بەرشەلۆنەى دوەمەوەیە و یارییەک کەمتریشی ئەنجامداوە.