لێدوانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە پێش دێربى کەتەلۆنیا

لێدوانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە پێش دێربى کەتەلۆنیا
2020-07-07

4575 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە پێیوایە دێربى کەتەلۆنیا پێوەرەکان ناخوێنێتەوە و بەرپرسانى یانەکەش بە کارەکانى تیپەکە دڵخۆشن.

کیکى سێتینى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا باسى لە دێربى کەتەلۆنیاى بەرامبەر ئیسپانیۆڵ کرد و پێیوایە هەرچەندە ئیسپانیۆڵ لە دۆخێکى قورسدایە، بەڵام دێربى پێوەرەکان ناخوێنێتەوە و دەبێت باشترین ئاستى خۆیان پێشکەشبکەن.

سێتین ئاماژە بەوەش دەکات، زۆر دڵخۆشن و کارگێڕى یانەکەشى بە کارەکانى تیپەکە دڵخۆشە و دەشڵێت "ئەنجامەکان شتێکن و هەستەکانیش شتێکى تر، ئێمە دڵخۆشین بە کارەکانى ئەم رۆژانەى دواییمان".

لە بارەى کێشەکانى ڤارەوە، سێتین پێیوایە بە ڕێگایەکى ڕاست و یەکسان بەکارناهێنرێت و هیوادارە باشتر بکرێت.

سێتین دووپاتیدەکاتەوە تا دواین ڕۆژ لە کارەکانیان بەردەوامدەبن، دان نەوەشدا دەنێت کارەکە قورسە، بەڵام نایانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن و دەڵێت "لە لەبەرامبەر ڤیاڕیاڵدا زۆر باشبووین و ئەمەش هەستێکى خۆشە، بەدڵنیاییشەوە لە تواناماندا هەیە نازناوى لالیگا بەدەستبهێنین".

 

گ . ف