لیستى یاریزانانى بەرشەلۆنە بۆ دێربى کەتەلۆنیا بڵاوکرایەوە

لیستى یاریزانانى بەرشەلۆنە بۆ دێربى کەتەلۆنیا بڵاوکرایەوە
2020-07-07

2547 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى یاریزانانى بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ئیسپانیۆڵ بڵاوکرایەوە و پێکانى فیرپۆش ڕاگەیەندرا.

سبەینێ لە هەفتەى ٣٥ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆ و لە کاتژمێر ١١ى شەودا، دێربى کەتەلۆنیا بەرامبەر ئیسپانیۆڵ ئەنجام دەدات.

بەرشەلۆنە لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بۆ ئەو یارییە بڵاوکردووەتەوە، کە لە ٢٣ یاریزان پێکهاتووە، هەریەکە لە ساموێل ئۆمتیتى و فریتکى دى یۆنگ و جۆنیۆر فیرپۆ بەهۆى پێکانەوە دوورخراونەتەوە.

بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە، فیرپۆ کێشەى هەیە لە ماسولکەکانى ڕانى ڕاستیدا و عوسمان دیمبلیش بەهۆى چاکنەبوونەوەى پێکانەکەیەوە بانگهێشتنەکراوەتەوە، کە ماوەیەکى زۆرە دوورکەوتووەتەوە.

بەرشەلۆنە بە ٧٣ خاڵ پلەى دووەمى ڕیزبەندى لالیگاى گرتووە و بە جیاوازى چوار خاڵ لە دواى ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەمەوەیە.

 

گ . ف