ئەتلەتیکۆ داواى جەیمس ڕۆدریگێزى لە ڕیاڵ کردووە

ئەتلەتیکۆ داواى جەیمس ڕۆدریگێزى لە ڕیاڵ کردووە
2020-07-07

1014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بەبێ بەرامبەر جەیمس ڕۆدریگێزى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە ڕیزەکانى.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید داواى گواستنەوەى جەیمس ڕۆدریگێزى کۆڵۆمبى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى ڕیاڵ مەدریدى کردووە.

بەرنامەى ئەلچرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى ئەتلەتیکۆ لەم دواییانەدا پەیوەندیان بە ڕیاڵەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە دەیانەوێت بەبێ بەرامبەر گرێبەست لەگەڵ ڕۆدریگێز ئیمزابکەن.

ڕیاڵ مەدریدیش ئامادەیە دەستبەردارى ڕۆدریگێز بێت بەهۆى موچە زۆرەکەیە، کە ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆیە، پەیوەندى یاریزانەکەش لەگەڵ زیدانى ڕاهێنەردا باش نییە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینى ڕابردووشدا هەوڵى گواستنەوى ڕۆدریگێزى دا، بەڵام ڕیاڵ مەدرید ڕەتیکردەوە یاریزانەکە بە ڕکابەرە ڕاستەوخۆکەى بفرۆشێت.

 

گ . ف