ڤیدیۆ... لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە

ڤیدیۆ... لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە
2020-07-05

578 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی ٣٣ ی خولی نایابی ئینگلتەرا،یانەی لیڤەرپول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.

لیڤەرپوڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە ئەستۆن ڤێلا بردەوە.

گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٧١ و ٨٩ سادیۆ مانێ و کۆرتیس جۆنز تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،لیڤەرپول خالەکانی گەیاندە ٨٩ خاڵ و لە پیشەنگی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت کە پێشتریش نازناوەکەی مسۆگەر کردوە، ئەستۆن ڤێلاش بە ٢٧ خاڵ لە پلەی هەژدەدایە.

 

خ . ک